کۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەرویجی بەرهەمهێنانی نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی تاوکێ و پێشخابوور لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە کۆی 11 کۆمپانیای بەرهەمهێنەری نەوت لە هەرێمدا، هێشتا 8 کۆمپانیایان کارەکانیان ڕاگرتووە.
بڕیارە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتووش، کۆمپانیای ئێچ کەی ئێن لە کێڵگەی ئەتروش کارەکانی بۆ بەرهەمهێنانی نەوت دەستپێبکاتەوە. پێشتریش کۆمپانیای گەڵف کینستۆن دەستی بە بەرهەمهێنان کردووەتەوە و کۆمپانیا هونت ئۆیڵیش لە سەرەتای مانگی داهاتووی تەمموزدا دەست بە کارەکانی دەکاتەوە.
لە سەرەتای دەستپێکردنی جەنگی نێوان ئەمریکا، ئیسرائیل و ئێران لە کۆتایی شوباتی ئەمساڵدا، بەشێک لە کۆمپانیا نێودەوڵەتییەکان کارەکانیان لە هەرێمی کوردستان ڕاگرت، بەڵام لە ئێستادا بڕیارە کۆمپانیاکانی دیکەی نەوت بە چەند قۆناغێک لە ڕۆژانی داهاتوودا بگەڕێنەوە سەر کارەکانیان.