ڕاستەوخۆ

هه‌زاران مامه‌ڵه‌ی ماده‌ی 140 له‌ به‌غداده‌وه‌ گه‌ڕێندرانه‌وه‌ كه‌ركوك

reset font size increase font size

به‌ مه‌به‌ستی دووباره‌ وردبینیكردنیان، نزیکەی سێ هەزار مامەڵەی ئاوارە و عەرەبە هاوردەکان گەڕێندراونه‌‌ته‌وه‌ بۆ كه‌ركوك.

کاکە رەش سدیق بەرپرسی نووسینگەی مادەی 140 لە کەرکوک رایگەیاند، لیژنەی باڵای مادەی 140 مامەڵەی قەرەبووی نزیکەی هه‌زار و 300 ئاوارە و هه‌زارو 700 عەرەبی هاوردەی کەرکوکی گەڕاندووەتەوە بۆ ئەوەی دووباره‌ وردبینیان تێدا بکرێتەوە بۆئه‌وه‌ی قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، بۆ ئەو مامەڵانە رێکاری نوێ هەیه کە دەبێت رەچاو بکرێ، لەوانە قەرەبووەکە کەسوکاری شەهیدان ناگرێتەوە، یان ئەگەر لەبری خێزان تەنیا یەک کەس بێت، قەرەبوو ناکرێتەوە، به‌ڵام پێشتر له‌و مامه‌ڵانه‌دا ره‌چاو نه‌كراون.

تا ئێستا لە كه‌ركوك نزیکەی 7 هەزار خێزانی ئاوارە ماون قەرەبوو نەکراونەتەوە، بەگوێرەی مادەی 140، هەر خێزانێکی ئاوارە 10 ملیۆن دینار و عەرەبی هاوردەش 20 ملیۆن دینار قەرەبوو وەردەگرن.

لە ساڵی 2023 لیژنەی باڵای جێبەجێکردنی مادەی 140 کارا کرایەوە، لە یاسای بودجەی گشتیدا 200 ملیار دینار بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو کەسانە تەرخان کرا کە مادەی 140 دەیانگرێتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.