ئەمڕۆ سێشەممە 10ی شوباتی 2026، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عەلی عەللاق پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق و ژمارەیەکی زۆر لە وەبەرهێنەران و خاوەنکارانی کوردستان و عێراق ڕێوڕەسمی راگەیاندنی پرۆژەی "ئی – پسوولە" ڕادەگەیەنرێت.
ئی - پسوولە" سەکۆیەکی فەرمیی پارەدانی دیجیتاڵییە، لەلایەن فەرمانگەی تەکنۆلۆژیای زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دانراوە و حکومەت خۆی سەرپەرشتیی دەکات؛ ئەم سەکۆ دیجیتاڵییە بە فەرمی لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە پەسەند کراوە، بۆ ئەوەی هاووڵاتییان و بازرگانان بە شێوەیەکی پارێزراو، ئاسان و خێرا لە ڕێگەیەوە بڕی پارەی پسوولەکانیان ببینن و بتوانن پارەی پسوولەکانیان بدەن، وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا پشتگیریی دەکا و کۆمیانیای دیلۆیت وردبینی بۆ دەکا.
لەم ماڵپەڕەدا پارەدانی پسوولەکان بە خێرایی و بە پارێزراوی جێبەجێ دەکرێن، کە 24 کاتژمێر و هەموو ڕۆژەکانی هەفتە کارایە و پارەدانی پسوولەکانیش بە خۆڕاییە و هیچ زیادە یان عمولەیەکی ناخرێتە سەر.
هاووڵاتی دەتوانیت هەمان ئەو بڕە پارەیەی کە لە ڕێگەی کورتەنامەوە بەرامبەر بەکارهێنانی کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی بۆی دێتەوە، لە ڕێگەی "ئی - پسوولە"وە بیدات. لە ڕێگەی سێ جزدانی ئەلیکترۆنی کە هاوبەشی "ئی-پسوولە"ن، ئەوانیش: فاست پەی، ئاسیا پەی و ناسواڵێت؛ لە داهاتووشدا جزدانی دیکە دێنە ناو پڕۆژەکەوە.