ڕاستەوخۆ

نرخی نەوت بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ئەمریکا و ئێرانەوە 90 دۆلاری تێپەڕاند

reset font size increase font size

لە دوای پەرەسەندنی گرژییە سەربازییەکانی نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئێران لە ناوچەکەدا، نرخەکانی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە شێوەیەکی بەرچاو هەڵکشاون و نرخی نەوتی برێنت سنووری ۹۰ دۆلاری تێپەڕاند.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی ئاڕتی، گرێبەستەکانی نەوتی خاوی برێنت بە ڕێژەی ۲.۳٤٪ زیاد بوون و گەیشتنە ۹۰.۳٥ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، لە کاتێکدا نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تێکساسیش (WTI) بە ڕێژەی ۲.٦٤٪ بەرز بووەوە و گەیشتە ٨٥.٦٤ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک.

ئەم بەرزبوونەوە خێرایەی نرخەکان دوای ئەوە هات کە سوپای پاسدارانی ئێران بنکە سەربازییەکانی ئەمریکای لە هەریەکە لە پایەگاکانی "مەلیک حسێن" و "ئەزرەق" لە وڵاتی ئوردن بە مووشەکی بالیستی و درۆن کردە ئامانج، ئەوەش نیگەرانیی قووڵی لێکەوتووەتەوە سەبارەت بە سەقامگیریی ڕێڕەوەکانی وزە و نەوت لە ناوچەکەدا.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.