دواى ڕاگرتنى بۆ ماوەى نۆ ساڵ، وەزارەتى نەوتى عێراق بڕیاریداوە بە هەناردەکردنەوەی نەوتى کەرکوک لە ڕێگەى بەندەرى جەیهانی تورکیاوە بۆ بازاڕەکانی جیهان.
بەرپرسێک لە کۆمپانیاى نەوتى باکور بە میدیاکانى ڕاگەیاندوە: "وەزارەتى نەوتى عێراق بڕیارەکەى بۆ کۆمپانیاى نەوتى باکور ناردووە، کە هەناردەى نەوتى بەرهەمهێنراوى کەرکوک دەستپێبکەین بۆ بەندەرى جەیهانی تورکیا".
گوتووشیەتی، "هەرچەندە بڕیارەکە گەیشتووە، بەڵام دەستپێکردنى هەناردەى نەوتى کەرکوک کاتى دەوێت، چونکە لە ساڵى 2017ــوە قوفڵى سەر بۆرییە نەوتییەکان بەکارنەهاتوون و نەکراونەتەوە، ڕەنگە لەکاتى کردنەوەیاندا بشکێن، بۆیە کاتمان دەوێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە نزیکترین کاتدا هەناردەى نەوتى کەرکوک دەستپێدەکات و دەتوانرێت ڕۆژانە 300 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە بکرێت لە ڕێگەى بەندەرى جەیهانەوە بۆ بازاڕەکانی جیهان.