جەنگی نێوان ئێران و ئەمریکا و ئیسرائیل کاریگەری گەورەی لەسەر کەرتی ئابوریی ئێران دروستکردووە و بووەتە هۆی بێکاربوونی نزیکەی ملیۆنێک کەس لە کەرتە جیاوازەکانی وەک پاڵاوگە، پیشەسازیی و گواستنەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان و ناوەندە ئابوورییەکان، هێرشە ئاسمانییەکان زیانیان بە زیاتر لە 23 هەزار کارگە و کۆمپانیا گەیاندووە، ئەمەش وایکردووە داهاتی ساڵانەی تاک لە هەشت هەزار دۆلارەوە بۆ پێنج هەزار دۆلار دابەزێت.
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە، ئێستا نەک تەنیا 50%ی هەلی کار لەو وڵاتە لەژێر هەڕەشەدایە، بەڵکو پێشبینی دەکرێت بەهۆی بەردەوامیی گرژییەکان و پەککەوتنی جووڵەی بازرگانی، زیاتر لە چوار ملیۆن ئێرانی دیکە بکەونە ژێر هێڵی هەژارییەوە، کە ئەمەش گوشارێکی بێوێنە دەخاتە سەر ژێرخانی کۆمەڵایەتی و ئابوریی ئێران و یەک ملیۆن کەس لەو وڵاتە بێکار دەبن.