ڕاستەوخۆ

پۆلیسی سلێمانی: کەسێکمان بەتۆمەتی کوشتنی براکەی دەستگیرکرد

reset font size increase font size

بەڕێوبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، کەسێکی تەمەن 20 ساڵانیان بە تۆمەتی کوشتنی براکەی دەستگیرکرد.   

ئەمڕۆ چوارشەممە 29ـی نیسانی 2026، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، لە لە قەزای شارەزوور کەسێک بەچەقۆ برایەکی خۆی کوشت، دوای گەیشتنی هێزەکانی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداوەکە لێکۆڵینەوە دەستیپێکرد و فەرمانی دەستگیرکردنیش بۆ تۆمەتبارەکە دەرکرا.

دەشڵێت، دوای ناچارکردنی لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە، تۆمەتباری ڕووداوەکە خۆی ڕادەستی بنکەی پۆلیسی شارەزوور کرد، تۆمەتبار بەگوێرەی مادەی 406 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە بەردەوامە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.