لیندسی گراهام، سیناتۆری کۆماریییەکانى ئەمەریکا ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ ویستى بۆ کۆتاییهێنان بە ململانێکان لەگەڵ ئێران لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە هەیە، بەڵام پێویستە بە وریایی مامەڵە لەگەڵ ئێران بکرێت لە کاتى دانوستانەکان.
لیندسی گراهام لە ئێکس نوسیوێتى: ئەو لایەنانەی لە ئێران دانوستانیان لەگەڵ دەکرێت تیرۆریست، درۆزن و ساختەکارن و هەر پێشنیارێک بۆ ڕاگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ ماوەیەکی کاتی ڕەتدەکەنەوە.
گوتیشى: نزیکەی 20 وڵات بەرنامەی ئەتۆمی ئاشتییانەیان هەیە بەبێ ئەوەی پێویستیان بە پیتاندنی یۆرانیۆم هەبێت، بەڵام بەردەوامى پیتاندنە یۆرانیۆم لەلایەن ئێرانەوە ڕێگە خۆش دەکات بۆ دەستخستنى چەکی ئەتۆمی.
لە کۆتایدا باسیلەوەکردووە: پێویستە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران بە تەواوی لەناوببرێت.