فایهق زێدان و تۆم بارك بۆ جاری دووەم لەم هەفتەیهدا کۆبونهوە و چهند پرسێكیان تاوتوێكرد.
بەگوێرەی راگەیەندراوێك ئەمڕۆ هەینی فایەق زێدان سهرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق، لەگەڵ تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ سوریا كۆبونهتهوه و گفتوگۆیان لەبارەی رۆڵی ئەنجوومەنەکە کردووە بۆ تەواوکردنی دواکارییە دەستوورییە تەواونەکراوەکان بۆ قۆناغی داهاتووی عێراق.
تۆم باراک ماوەی چەند رۆژێکە لە عێراقە زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان و عێراق و رۆژاڤای کوردستان ئهنجامداوه.