ڕاستەوخۆ

مەترسی له‌سه‌ر ده‌ستگیركراوانی زیندانی ئەوین زیاتر ده‌بێت

reset font size increase font size

ڕێکخراوی دەنگی گیراوانی کورد لە ئێران ڕایگەیاند، مەترسییەکانی سەر زیندانی ئەوین ڕوو هەڵکشان دەکات و چیتر گیانی ده‌ستگیركراوانی زیندانەکە پارێزراو نییە.

ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، دوای تێپەڕینی مانگێک بەسەر جەنگی ئێران و ئەمریکا دۆخی گیراوانی زیندانی ئەوین بە نادیاری ماوەتەوەو سەرجەم کاروبارە یاسایییەکانیان لە لایەن بەڕێوەبەرانی زیندانەکەوە وەستێنراوە.

ده‌شڵێ، بەڕێوەبەرانی زیندانەکە ڕایانگەیاندووە، زیندانیان ناتوانن دیدار لەگەڵ کەسوکار و پارێزەکانیاندا ئەنجامبدەن و هۆکاری ئەم ڕێکارەشیان دیارینەکردووە.

ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، بەرپرسانی زیندانەکە لەوێ نەماونەتەوە و ئامادەنین وەڵامی پرسیارەکان بدەنەوە ئەوەش وایکردووە گومان و مەترسییەکانی سەر ژیانی زیندانیانی سیاسی، ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ڕوو لە هەڵکشان بکات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.