فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا ناسراو به (سێنتكۆم) گیانله‌ده‌ستدانی ته‌واوی تیمی فڕۆكه سوتهمهنیپێدهرهكهیان، كه ڕۆژی 12ی ئه‌م مانگه له عێراق كه‌ته خواره‌وه، پشتڕاست كرده‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 23-3-2026 فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، ته‌واوی ئه‌و تیمه‌ی كه له فڕۆكه‌ی سوتهمهنییپێدهری جۆری(KC-135) بوون و له عێراق كه‌وته خواره‌وه، گیانیان له‌ده‌ست داوه.
سێنتكۆم ده‌شڵێ، فڕۆکەکە لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکێکدا لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنی دژ به ئێران لە ناوچەیەکی دۆستدا تێکشکاوە.
سەبارەت بە هۆکاری ڕوداوەکە، سینتکۆم جەختی لەوە کردەوە، کە بەگوێرەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە بەهۆی لێدانەوە نەبووە و لێکۆڵینەوەکان بۆ زانینی هۆکاری وردی ڕوداوەکە بەردەوامن.
گوتوشیه‌تی، ناسنامەی قوربانییەکان بەهۆی ڕێکارە سەربازییەکانەوە ئاشکرا ناکرێت، تاوەکو 24 کاتژمێر بەسەر ئاگادارکردنەوەی کەسوکاری پلە یەکیان تێپەڕ نەبێت.