تاریق حەیدەری، قایمقامی قەزای کۆیە ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ بە درۆن و موشەک هێرشكراوهته سهر بنکە و بارەگاکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە کۆیە و کەسێک بریندارە.
قایمقامی کۆیە دەشڵێ، بێجگە لە سێ درۆن، موشەکێکیش ئاڕاستەی کەمپی ئازادی تایبەت بە کەسوکاری پێشمەرگەکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کراوە و بەوهۆیەوە کارمەندێکی تەندروستیی نەخۆشخانەکە بریندار بووە.
ئاماژهی بۆ ئهوهش كرد، هیچ سیستمێکی ئاسمانیی نەیتوانیوە بەر بە هێرشەکە بگرێت، لە کاتێکدا پێشتریش جەند موشەکێکی دیکە ئاڕاستەی قەزای کۆیە کراوە و خراونەتە خوارەوە و زیانیان نەبووە.