ڕاستەوخۆ

شارەوانیی سلێمانی: لە ڕۆژانی جەژندا قوربانیکردن لەسەر شەقام و گەڕەکەکان قەدەغەیە

reset font size increase font size

لەگەڵ نزیکبوونەوەی ڕۆژانی جەژنی قوربانی پیرۆز، سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕێنمایی نوێ لەبارەی قوربانیکردن دەردەکات و ئەنجامدانی قوربانی و کاری ئاژەڵداری لە ناو شەقام، کۆڵان و گەڕەکەکانی شارەکەدا بە فەرمی قەدەغە دەکات.

 لەم چوارچێوەیەدا شارەوانیی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا هۆشداری دەداتە هاووڵاتییان و خێرخوازان کە پێویستە پرۆسەی قوربانیکردن تەنیا لەناو کوشتارگە فەرمییەکاندا ئەنجام بدرێت.

 هاوكات کاری کڕین و فرۆشتن و ئاژەڵدارییش تەنیا لە مەیدانی فەرمیی کڕین و فرۆشتنی ئاژەڵاندا ڕێگەپێدراوە، بە پێچەوانەوە هەر جۆرە سەرپێچییەک لەسەر شەقام و گەڕەکەکان و تەنانەت لەناو ماڵانیشدا ڕووبەڕووی ڕێکاری توندی یاسایی دەبێتەوە.

 شارەوانیی سلێمانی داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان و مامۆستایانی ئاینی دەکات کە بەشدارییەکی کارا لە هەڵمەتەکانی هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگەدا بکەن و هانی خێرخوازان بدەن پابەندی ڕێنماییە تەندروستی و کارگێڕییەکانی شارەوانی، قایمقامییەت و بەڕێوەبەرایەتیی ڤێتێرنەری سلێمانی بن، بەو پێیەی سەربڕینی ئاژەڵ لە دەرەوەی کوشتارگەکان دەبێتە هۆی شێواندنی سیمای شار، پیسکردنی ژینگە و لە سەرووی هەمووشیانەوە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە مەترسیدارەکان.

 لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی دڵنیایی دەداتە هاووڵاتییان کە تیمەکانیان لە بەشی خزمەتگوزاری و زیادەڕۆیی، بە هاوکاریی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەت، لە سەرجەم ڕۆژانی جەژندا لە ئەرکدا دەبن بۆ چاودێریکردنی بازاڕ و گەڕەکەکان، بە مەبەستی پاراستنی خاوێنیی شار و سەلامەتیی تەندروستیی گشتی.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.