سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و سه‌رۆكی سوریا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامدا و داواده‌كه‌ن كۆتایی به شه‌ڕ بێت.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێت، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیران و ئه‌حمه‌د شه‌رع سه‌رۆكی سوریا به ته‌له‌فۆن قسه‌یان كردووه و تاوتوێی بارودۆخ و دوایین پێشهاته‌كانی ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر ناوچه‌كه كردووه.
ده‌شڵێ، هه‌ردولا جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر خستنه‌گه‌ڕی ته‌واوی هه‌وڵه‌كان بۆ ئاگربه‌ست و كۆتایهێنانی جه‌نگ له ناوچه‌كه و چاره‌سه‌ركردنی كێشه و ناكۆكییه‌كان به لێكتێگه‌یشتن و دانوستان، بۆ ئه‌وه‌ی ئاسایش و سه‌قامگیریی گه‌لانی ناوچه‌كه بپارێزرێت.