ڕاستەوخۆ

عێراقچی لە یادی عاشورادا: تۆڵەی کوژرانی عەلی خامنەیی لەبیر ناکەین

reset font size increase font size

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت، ئێران کوژرانی عەلی خامنەیی، ڕێبەری پێشووی وڵاتەکەی نە لەبێر دەکات و نە لێی خۆش دەبێت.

بەیانی ئەمڕۆ هەینی، 26ی حوزەیرانی 2026، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران لە پەیامێکدا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (X) بە بۆنەی یادەکانی عاشوراوە نووسیویەتی: "ئیمام حوسێن گەورە و سەروەری شەهیدانە، چونکە ئەو هەرچییەکی هەبوو لە دەشتی کەربەلادا بەختی کرد."

عێراقچی لە پەیامەکەیدا هاوتەریب لەگەڵ ئەو یادە ئاینییەدا ئاماژەی بە کوژرانی ڕێبەری پێشووی ئێران کردووە و دەڵێت: "بە هەمانشێوە، ئێمە هەرگیز شەهیدبوونی عەلی خامنەیی، کە گەورە و سەروەری شۆڕشی ئیسلامیی ئێرانە، نە لەبیر دەکەین و نە چاوپۆشی لێ دەکەین."

عەلی خامنەیی، ڕێبەری پێشووی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە 28ی شوباتی 2026 و لە یەکەم ساتی دەستپێکردنی هێرش و جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، لە بۆردوومانێکدا بۆ سەر نووسینگەکەی لە تاران کوژرا.

ئەو شەڕ و ململانێ سەربازییەی نێوان ئەمریکا، ئیسرائیل و ئێران کە لە کۆتایی شوباتی ئەمساڵەوە دەستیپێکرد، 40 ڕۆژی خایاند و دواجار لە 8ی نیسانی 2026دا ئاگربەست لە نێواناندا ڕاگەیەندرا.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.