په‌رله‌مانی عێراق ڕوونكردنه‌وه ده‌دات له باره‌ی چوونی په‌رله‌مانتاران بۆ به جێگه‌یاندنی مه‌راسیمی حه‌ج و ده‌ڵێت، ته‌نیا 29 په‌رله‌مانتار چوون بۆ سعودیه.
فه‌رمانگه‌ی ڕاگه‌یاندنی په‌رله‌مانی عێراق له باره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی بڵاوبووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به چوونی ژماره‌یه‌كی زۆری په‌رله‌مانتاران بۆ به جێگه‌یاندنی مه‌راسیمی حه‌ج لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، ئه‌و ژمارانه‌ی باس ده‌كرێن ڕاست نییه و ته‌نیا 29 په‌رله‌مانتار چوون بۆ سعودیه، به‌شێكیشیان ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینیین و به ئه‌ركی ڕێكخستنی كاروباره‌كانی حاجیانی عێراقی پێشوه‌خت گه‌شتیان كردووه، به‌شێكیشیان پێش ئه‌وه‌ی ببنه په‌رله‌مانتار ناویان گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ مه‌راسیمی حه‌ج.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، به بیانووی چاودێرییكردنی دۆخی حاجیانی عێراقی، ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار ڕۆیشتون بۆ سعودیه، له كاتێكدا كاره‌كه پێویستی به‌و ژماره زۆره‌ی په‌رله‌مانتار نییه.
پێشتر سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، تا كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت ده‌نگی له‌سه‌ر نه‌درێت، ڕێگه به ڕۆیشتنی په‌رله‌مانتاران نادرێت بۆ سعودیه، چونكه گرفت بۆ پرۆسه‌كه دروست ده‌كات.