ڕاستەوخۆ

کژار: شۆڕشی ژن ژیان ئازادی بەرهەمی بەرخۆدانی شیرین عەلم‌ هۆلی و هاوڕێیانیەتی

reset font size increase font size

کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (کژار) ڕایگەیاند، خەباتی ئێستا و شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی سەرچاوەکەی بۆ خۆڕاگریی ئەو تێکۆشەرانە دەگەڕێتەوە کە لە زیندانەکانی ئێراندا ڕووبەڕووی سێدارە بوونەوە.
کژار، بە بۆنەی 16ـیەمین ساڵیادی لەسێدارەدانی شیرین عەلم‌ هۆلی، فەرزاد کەمانگەر، فەرهاد وەکیلی و عەلی حیدەریان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
کژار لە ڕاگەیەنراوەکەدا دەڵێت، ڕێزی لە یادی ئەو شەهیدانە گرتووە و ئاماژە بەوەکراوە، شیرین عەلم‌ هۆلی، بە نووسینی دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" لەسەر دیواری زیندان، فەلسەفەی ژیانی خۆی نیشاندا و بووە سیمبولی نەوەیەک لە ژنانی ئازادیخواز کە ئامادە نەبوون تەسلیمی سەرکوتکردن ببن.
هەروەها ئاماژە بە ڕۆڵی فەرزاد کەمانگەر، کراوە وەک مامۆستایەک، کە ئەدەبیاتێکی نوێی هێنایە ناو تێکۆشانی زیندان و قوتابیانی پەروەردە کرد.
کژار دەشڵێت، لەسێدارەدانی فەرهاد وەکیلی و عەلی حیدەریانیش زیاتر شکستی سیاسەتی کۆماری ئیسلامی ئاشکرا کرد. ئەوەش هاتووە، "ئەمڕۆ بەرخۆدانی زیندانیانی سیاسی وەک زەینەب جەلالیان، وریشە مورادی و پەخشان عەزیزی" درێژەپێدەری ئەو کلتوری بەرخودان ژیانەن کە شیرین و هاوڕێکانی باوەڕیان پێیبوو.
کژار هۆشداریش دەدات، کۆماری ئیسلامیی سزای سێدارە وەک ئامرازێکی سیاسی بۆ مانەوەی خۆی بەکاردێنێت، بە تایبەتی دوای ڕاپەڕینە جەماوەرییەکان کە ڕێژەی سێدارەکان بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.
کژار داوا لە ژنان، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و میدیا سەربەخۆکان دەکات، بۆ وەستاندنی ئەم "بازنەی مردنە" تێبکۆشن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.