تورکیا رایگه‌یاند، موشەکێکی بالیستیکمان تەقاندەوە کە لە ئێرانەوە ئاراستەی ئاسمانی تورکیا کرابوو.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بێ دوودڵی هه‌موو ههنگاوێکی پێویست به‌رانبه‌ر هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك ده‌گرنه‌به‌ر كه ئاڕاسته‌ی خاك و ئاسمانی وڵاته‌كه‌یان بكرێت.
ئەمەش دووەم هێرشی موشەکی ئێرانە بۆسەر تورکیا لە ماوەی هەفتەیەکدا، هەفتەی ڕابردو ئەنقەرە ڕایگەیاند، سیستەمی بەرگری ناتۆ، مووشەکێکی بالیستیکی ئێرانیان لە ئاسمانی تورکیادا خستوەتەخوارە، لەبەرانبهردا تاران ڕەتیکردەوە هێرشەکە لەلایەن ئەوانەوە ئه‌نجامدرابێت.
هه‌روه‌ها له باره‌ی هێرشه‌كه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردو مارک ڕوته سەرۆکی ناتۆ وتی، "بژاردەی جێبەجێکردنی مادەی پێنجەمی ناتۆ لەسەر مێزە"، تێیدا هاتووە ئەگەر وڵاتێكی هاوپەیمانی ناتۆ هێرشی چەکداری بکرێتەسەر، ئەوا هەموو وڵاتانی دیکەی ئەندام لە ناتۆ بە هێرش بۆسەرخۆیانی دەزانن و ئامادەن بۆ هەمووجۆرە هاوکارییەک.