ڕاستەوخۆ

له‌ ئامەد ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجامدانی ئاهه‌نگه‌كانی نەورۆز كرا

reset font size increase font size

لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی لە شاری ئامەدی باکوری کوردستان ئاماده‌كاری ته‌واویان بۆ به‌ڕێوه‌چوونی ئاهه‌نگه‌كانی نه‌ورۆزی ئه‌مساڵ ته‌واو كرد و ده‌ڵێن، نەورۆز دەبێتە سەکۆیەک بۆ نیشاندانی ئیرادەی خۆڕاگری و بەهێزکردنی یەکێتیی نەتەوەیی لە هەر چوار پارچەی کوردستان.

لایەنە سیاسییەکان و نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، بە دروشمی "نەورۆزی ئازادی و یەکێتیی دیموکراتیک"، راگەیەنراوی نەورۆزی 2026یان بڵاوکردەوە، تێیدا جەخت لە خەباتی ڕێکخراوەیی و پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلی کورد کراوە.

راگەیەنراوەکە ئاماژە بەوەدراوە، گەلی کورد لە قۆناغێکی هەستیاردا پێشوازی لە نەورۆز دەکات، نەورۆز دەبێتە سەکۆیەک بۆ نیشاندانی ئیرادەی خۆڕاگری و بەهێزکردنی یەکێتیی نەتەوەیی لە هەر چوار پارچەی کوردستان.

هاوكات، لایەنە بەشداربووەکان داوای، فەراهەمکردنی ئازادیی فیزیکی و زەمینەی کارکردنی ئازاد بۆ ئۆجالان ده‌كه‌ن، وەک سەرکردەی پڕۆسەی دانوستاندن بۆ گەیشتن بە ئاشتییەکی بەردەوام.

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، داوا لە ژنان، گەنجان و تەواوی گەلی ئازادیخواز کراوە، لە 53 ناوەندی جیاوازدا بەشداریی لە کەرنەڤاڵەکانی نەورۆزدا بکەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.