بەهۆی جەژنی ڕەمەزانەوە، هاتوچۆی بازرگانی لە دەروازە نێودەوڵەتییەکانی باشماخ و پەروێزخان ڕادەگیرێت و گەشتیاری بەردەوام دەبێت.
دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان لە راگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، بە بۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز و نەورۆزەوە، ئەمڕۆ و سبەی ، هاتوچۆی بازرگانی لە دەروازەکەیانەوە ڕادەگیرێت.
لە ڕاگەیەنراوکەدا هاتووە، تەنها هاتوچۆی بازرگانی ڕادەگیرێت و هاتوچۆی گەشتیاری بەردەوام دەبێت و ڕۆژی یەکشەممە 22ـی ئازار، هاتوچۆی بازرگانی ئاسایی دەبێتەوە.
دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخیش لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "یەکەم ڕۆژی جەژنی رەمەزان بۆ ماوەی 24 کاتژمێر هاتوچۆی بازرگانی لە کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ ڕادەگیرێت.
بە گوێرەی راگەیەندراوی دەروازەکە بێت، هاتوچۆی گەشتیاری ئاسایی دەبێت. ئاماژە بەوەشکراوە، سبەی هاتوچۆی بازرگانی ئاسایی دەبێتەوە.