ڕاستەوخۆ

یەکێتیی مامۆستایان: مامۆستایان گرێبەستەکانیان نوێ دەکرێتەوە

reset font size increase font size

سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان ڕایگەیاند، سەرجەم مامۆستایانی گرێبەست لە کارەکانیان بەردەوام دەبن و گرێبەستەکانیان نوێ دەکرێتەوە. وەزارەتی خوێندنی باڵاش دەڵێت، نوێکردنەوەی گرێبەستی مامۆستایانیان تەواو کردووە.

ئەحمەد گەرمیانی، سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی هەرێمی کوردستان دەڵێ، "هیچ مامۆستایەکی گرێبەست لەلایەن حکومەتەوە لانابرێت و لانەبراوە، مەگەر خۆی دەستبەرداری کارەکەی ببێت.

دەشڵێ، مامۆستایانی گرێبەست ئەوانەی گرێبەستیان نوێ نەکرابێتەوە، بۆیان نوێ دەکرێتەوە و لەکارەکانیان بەردەوام دەبن.

نەژاد عەبدوڵا، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانیش دەڵێ، "هیچ کێشەیەک لە گرێبەستی مامۆستایان نییە و گرێبەستی گرێبەستی هەموویان نوێ کراوەتەوە و بەردەوام ئەبن لە ئەرکەکانیان."

هاوکات د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوەدەکات، "بەشێکی گرێبەستەکانی زانکۆکانی سلێمانی و سەڵاحەدین نوێنەکرابوونەوە، بەڵام کێشەکەیان چارەسەرکراوە و نوێ دەکرێنەوە و هیچ کێشەیەکیان نییە".

لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 60 هەزار مووچەخۆری گرێبەست هەن، کە زۆرینەیان مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵان و مووچەیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.