سیامەند عەفرینی، جێگری فەرماندەی گشتیی ئاسایشی ناوخۆ لە حەسەکە، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، سبەینێ شەممە، 11ـی نیسانی 2026، قۆناغێکی دیکەی پرۆسەی ئاڵوگۆڕی دیلەکان جێبەجێ دەکرێت و تێیدا 400 دیل ئازاد دەکرێن.
جێگری فەرماندەی گشتیی ئاسایشی ناوخۆی حەسەکە دهشڵێت، پرۆسەی ئاڵوگۆڕی و پێشوازی لە دیلەکان، کاتژمێر 2:00ـی پاشنیوەڕۆی سبەینێ له حەسەکە بەڕێوەدەچێت.
ئاماژهی بۆ ئهوهش كردووه، لەگەڵ پێشوازیکردن لەو 400 دیلە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لەسەر بنەمای پڕەنسیپە مرۆییەکان و بۆ نیشاندانی نیازپاکی، قۆناغێکی نوێی ئازادکردنی دیلهكانی حكومهتی كاتیی سوریا ڕادهگهیهنن.
ههر به بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی بڕگە و خاڵەکانی ڕێککەوتننامەی 29ـی کانوونی دووەم و وەک هەوڵێکی بەردەوام بۆ چەسپاندنی سەقامگیریی کۆمەڵایەتی و ئەمنی لە ناوچەکەدا دێت.
سیامەند عەفرین لە پەیامەکەیدا جەختی لەوە کردووەتەوە، کە ئەم هەنگاوە نیشاندەری پابەندبوونی ڕاستەقینەیانە بە ڕێککەوتنەکە و بەڵێنیش بە هاوڵاتییان دەدەن کە کەمتەرخەمی نەکەن لە هەوڵەکانیان بۆ گەڕاندنەوەی سەرجەم دیلەکان.