یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی دادگه‌ری و ڕه‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی، ڕاگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌شیان له‌یاره‌ی دانیشتنی سبه‌ینێی په‌رله‌مانی عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێن، به‌شداریی ده‌كه‌ین و موسه‌نا ئه‌مین كاندیدمانه.
هه‌رسێ لایه‌نی كۆمه‌ڵ و یه‌كگرتوو و ڕه‌وتی هه‌ڵوێست، له ڕاگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌شدا ڕایانگه‌یاند، سبه‌ینێ به‌شداریی له دانیشتنی په‌رله‌مانی عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار ده‌كه‌ن و موسه‌نا ئه‌مین كاندیدی هاوبه‌شی هه‌رسێ لایه‌نه‌كه‌یه بۆ پۆستی سه‌رۆككۆمار.
ئه‌و سێ لایه‌نه، به‌شداریكردنیان له دانیشتنه‌كه‌ی سبه‌ینێ، به هەنگاوێکی سەرەکی دەزانن بەرەو گێڕانەوەی کارکردنی دروستی دەستور و ڕێگە خۆشکردن بۆ هەوڵی جددی بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی کارا کە توانای جێبەجێکردنی بەرپرسیارێتییەکانی هەبێت.
هه‌رسێ لایه‌نه‌كه بانگه‌وازیان بۆ هەموو هێزە نیشتمانییەکان دوپات كردووه‌ته‌وه، کە بەرپرسیارێتی مێژویی خۆیان هەڵبگرن و بەرژەوەندییەکانی وڵات لە پێشینە دابنێن و هەنگاو بنێن بۆ کۆتاییهێنان بەو بنبەستە سیاسیە.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه
بەیاننامەیەکی هاوبەش لەلایەن رەوتی هەڵوێستی نیشتمانی و یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی دادگەری
لەسەر بنەمای بەرپرسیارێتی نیشتمانی و دەستووریمان و لە جێبەجێکردنی پابەندبوونی دڵسۆزانەمان بۆ چەسپاندنی سەقامگیری سیاسی و خزمەتکردنی گەلەکەمان، رەوتی هەڵوێستی نیشتمانی، یەکگرتووی ئیسلامی، و کۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی عێراق، ویست و ئیرادەی نەگۆڕی خۆیان بۆ بەردەوامبوون لە جێبەجێکردنی مەرجە دەستوورییەکان بەبێ دواکەوتن و دوودڵی دووپات دەکەنەوە.
لەو چوارچێوەیەدا لایەنە ئاماژەپێکراوەکان بەشداریی خۆیان لە دانیشتنی سبەینێ، 11ی نیسانی 2026، کە تایبەتە بە هەڵبژاردنی سەرۆکی کۆمار ڕادەگەیەنن، کە بە هەنگاوێکی سەرەکی دەزانن بەرەو گێڕانەوەی کارکردنی دروستی دەستوور و ڕێگە خۆشکردن بۆ هەوڵی جددی بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی کارا کە توانای جێبەجێکردنی بەرپرسیارێتییەکانی هەبێت و بەدیهێنانی خواستەکانی هاووڵاتیان بۆ ئاسایش و سەقامگیری و بۆ ژیانێکی شکۆمەندانە.
هەروەها ئەم لایەنانە دووپاتی دەکەنەوە کە کاندیدی خۆیان هەیە بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار، کە دکتۆر (موسەننا ئەمین)ە بە پشتبەستن بە قەناعەتیان بە لێهاتوویی و توانای هەڵگرتنی ئەم بەرپرسیارێتییە نیشتمانییە لەم قۆناغە هەستیارەدا.
ئێمە پێمان وایە بەردەوامی بەربەستکردنی ئەو شایستانە ئیتر ڕەوا نییە، بە لەبەرچاوگرتنی کاردانەوە نەرێنییەکانی کە ڕاستەوخۆ کاریگەرییان لەسەر ژیان و بژێوی هاووڵاتیان هەیە و زیاتر ئەو تەحەددایانەی ڕووبەڕووی وڵات دەبنەوە ئاڵۆزتر دەکەن. بۆیە بانگەوازی خۆمان بۆ هەموو هێزە نیشتمانییەکان دووپات دەکەینەوە کە بەرپرسیارێتی مێژوویی خۆیان هەڵبگرن و بەرژەوەندییەکانی وڵات لە پێشینە دابنێن و هەنگاو بنێن بۆ کۆتاییهێنان بەو بنبەستە سیاسیە.
رەوتی هەڵوێستی نیشتمانی
یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان
کۆمەڵی دادگەری کوردستان
10ی نیسانی 2026