لە شاری کۆبانێ، لە رێوڕەسمێکی بەشکۆدا و جەماوەرییدا، تەرمی هەردوو شەهید، شیلان کۆبانێ و کارکەر کۆبانێ، بە خاک سپێردران.
لە کاتی رێوڕەسمەکەدا، ئارین کۆبانێ، فەرماندەی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ، وتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند، شەهیدبوونی هەڤاڵ شیلان و هەڤاڵ کارکەر، بەردەوامیی ئەو بەرخۆدانەیە کە لەم خاکەدا بوونی هەیە.
ئارین کۆبانێ جەختی لەوەشکردەوە، وەک هێزەکانی پاراستن، جارێکی دیکە پەیمان نوێ دەکەنەوە، بەردەوام دەبن لە پاراستنی دەستکەوتەکان لەسەر ڕێبازی شەهیدان.