ڕاستەوخۆ

لە باکوری کوردستان دوو هه‌زار و 600 پێشێلکاریی مافەکانی مرۆڤ تۆمارکراون

reset font size increase font size

کۆمەڵەی مافی مرۆڤ له‌ ئامه‌د ڕایگه‌یاند، ساڵی ڕابردو له‌ باكوری كوردستان دوو هه‌زار و 600 پیشێلكاری دژی مافه‌كانی مرۆڤ تۆماركراون.

لقی ئامەدی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی لە ژێر ناوی (پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ساڵی 2025) بڵاوکردەوە، لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، لە ماوەی ساڵێکدا لانیکەم 2,671 پێشێلکاریی جۆراوجۆر لە شارەکانی باکوری کوردستان ئەنجام دراون.

ئەرجان یەڵماز، سەرۆکی لقی ئامەدی کۆمەڵەکە ڕایگەیاند، سیاسەتی ئەمنی و گوتاری جیاکاری، گوشارێکی سه‌ختیان لەسەر هاوڵاتیانی ناوچەکە دروستکردووە.

هەروەها لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، پێشێلکارییەکانی ساڵی 2025 ڕوداوی ئاسایی و تاکەکەسی نین، بەڵکو بەهۆی بەردەوامیی کێشەی کورد و نەبوونی چارەسەرێکی سیاسی، گوشارەکان بۆ سەر چالاکوانان، ڕۆژنامەنووسان و نوێنەرانی گەل بە شێوەیەکی سیستماتیک بەردەوام بوون.

بە گوێرەی ئەو داتایەی کە ڕاپۆرتەکە ئاماژەی پێکردووە، دۆخی مافەکانی مرۆڤ لە ساڵی 2025دا بەم شێوەیە بووە:

کۆی گشتی 73 کەس گیانیان لەدەستداوە، کە 12یان زیندانی بوون.

 273  حاڵەتی ئەشکەنجە و مامەڵەی خراپ لە دەرەوەی ناوەندەکانی دەستبەسەرکردن تۆمار کراون، لەگەڵ 17 حاڵەتی ڕفاندن و هەڕەشەی سیخوڕیکردن.

  588 هاوڵاتی دەستبەسەر کراون و 83 کەسیش بە فەرمی ڕەوانەی زیندانیکراون.

42 ژن ڕووبەڕووی توندوتیژی بوونەتەوە، کە 33یان گیانیان لەدەستداوە.

شه‌ش منداڵ لە ناو کۆمەڵگەدا کوژراون و 42 منداڵیش ڕووبەڕووی دەستدرێژیی سێکسی و گێچەڵ بوونەتەوە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.