ڕاستەوخۆ

میدیاکانی ئیسرائیل: قالیباف کراوه‌ته‌ ئامانج

reset font size increase font size

میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، کاتژمێر دووی بەرەبەیانی ئەمڕۆ یه‌كشه‌مه‌ فڕۆکە جەنگییەکانیان باڵەخانەیەکیان لە شەقامی ئیلخانی لە گەڕەکی سوڵتانی تاران بۆردومان کردووە و باس لەوە دەکرێت محەمەد قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، لەو هێرشەدا کوژرابێت.

هاوکات میدیاکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران ئاماژە بەوە دەکەن، بەرپرسێکی باڵا لەو باڵەخانەیەدا بووە، بەڵام تا ئێستا لایەنە فەرمییەکانی ئێران هەواڵەکەیان پشتڕاست نەکردووەتەوە.

قالیباف کە بە یەکێک لە ئەندامانی شاندی دانوستانکاری ئێران لەگەڵ ئەمریکا ناودەبرێت، پێشتر ئەم دەنگۆیانەی ڕەتکردبووەوە، ئێستا تاران لە ژێر بارودۆخێکی تەمومژاویدایە و چاوەڕوانی زانیاری وردتر دەکرێت.

پێشتر به‌شێك له‌ میدیاكان هه‌واڵی ئه‌وه‌یان بڵاوكرده‌وه‌ ئه‌مریكا پارێزبه‌ندی بۆ پاراستنی گیانی محه‌مه‌د باقر قالیباف سه‌رۆكی په‌رله‌مان و عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ركردووه‌ تاوه‌كو نه‌كوژرێن.

تا ئێستاش ئێران به‌ فه‌رمی هیچ شتێكی له‌ باره‌ی ڕوداوه‌كه‌وه‌ بڵاونه‌كردوه‌ته‌وه‌.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.