پارێزگاری حەسەکە له‌گه‌ڵ شاندێكی وه‌زاره‌تی دادی حكومه‌تی كاتیی دیمه‌شق كۆبوونه‌وه و یه‌كخستنی دامه‌زراوه دادوه‌رییه‌كانیان تاوتوێكرد.
ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه نوورەدین ئەحمەد پارێزگاری حەسەکە لە باڵەخانەی پارێزگا پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی دادی حکومەتی كاتیی سوریا کرد کە بە سەرۆکایەتی حەسەن توربا جێگری سەرۆکوەزیرانی حکومەتی كاتیی، محەمەد ئەلناسر ئەندامی وەزارەتی داد و ئەحمەد حیلال نوێنەری سەرۆکوەزیرانی سوریا سه‌ردانی حه‌سه‌كه‌یان كردبوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له باره‌ی جێبەجێکردنی یەکخستنی دامەزراوە دادوەرییەکانی پارێزگای حەسەکە كرا ئه‌وه‌ش له چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتنی هه‌سه‌ده و دیمه‌شق كه سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ دوای گرژییه‌كانی نێوانیان واژۆیان كرد.
بڕیارە شاندەکەی حكومه‌تی كاتیی سوریا لە حەسەکە سەردانی بینای دادوەری بکەن.