فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگه‌یاند، دوای 23 ساڵ لە کارکردن، بارەگای نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان له هه‌ولێر ڕادەستی حکومەتی هه‌رێمی كوردستان كراوه‌ته‌وه.
فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئەمڕۆ سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەكه، پێشوازی لە غولام ئیسحاقزای، ڕێکخەری کاروباریی مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کردووه و له‌و دیداره‌دا به فه‌رمیی بارەگای یونامی لە هەولێر، ڕادەستی حکومەت كراوه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ی باره‌گاكه، وه‌ك ئاماده‌كارییه‌كه بۆ قۆناغی دوای كشانه‌وه و گۆڕینی شێوازی کارکردنی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق.
بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر لە ساڵی 2003 و دوای ڕوخانی ڕژێمی پێشوو کرایەوە، لەو کاتەوە بۆ پشتیوانیی پڕۆسەی سیاسی، دیموکراسی و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ، کاری کردووە.