ڕاستەوخۆ

 ڕوسیا: زۆرینەى دیلەکانی سۆڤیەت لەلایەن نازییەکانەوە کۆمەڵکوژ کراون

reset font size increase font size

ڤلادیمێر مەدینسکی، جێگیرى سەرۆکی ڕوسیا ڕایگەیاند: لە کاتی جەنگی جیهانیی دووەمدا، نزیکەی 60٪ـى دیلەکانی سۆڤیەت لە کەمپەکانی ئەڵمانیا لەلایەن نازیەکانەوە کۆمەڵکوژکراون.

دەشڵێت، ڕێژەی گیانلەدەستدانى دیلە ئەمریکی و بەریتانییەکان لە کامپەکانى ئەڵمانیا تەنیا لە 3 بۆ 4٪ بووە، چونکە نازییەکان وەک "دیلی جەنگ" مامەڵەیان لەگەڵ کردوون، بەڵام هاووڵاتییانی سۆڤیەتیان دوژمن تەماشا کردووە و ڕووبەڕووی پاکتاوی ڕەگەزییان کردوونەتەوە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ڕوسیا ڕۆژی 19ـى نیسانی وەک "ڕۆژی یادکردنەوەی جینۆسایدی گەلی سۆڤیەت" دیاری کردووە؛ ئەمەش وەک ڕێزێک بۆ قوربانیانی هێرشى نازییەکان بۆسەر وڵاتەکەیان.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.