ڕاستەوخۆ

شاندێکی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان و یەکگرتووی ئیسلامی لە سلێمانی کۆبوونەوە

reset font size increase font size

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، 27ی حوزەیرانی 2026، شاندێکی باڵای بزووتنەوەی گۆڕان بە سەرۆکایەتیی دانا ئەحمەد مەجید، سەردانی بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانیان لە شاری سلێمانی کرد و لەلایەن سەلاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووەوە پێشوازییان لێکرا.

سەردانی شاندەکەی گۆڕان کە ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی سیاسی و جڤاتی نیشتمانی یاوەری دانا ئەحمەد مەجیدیان دەکرد، لەلایەک بۆ گەیاندنی سەرەخۆشی بوو بە ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو بەهۆی کۆچی دوایی برایەکیەوە، و لەلایەکی دیکەشەوە بۆ تاوتوێکردنی پێشهاتە سیاسییەکان و دۆزینەوەی دەرچەیەک بوو بۆ دەربازکردنی هەرێمی کوردستان لە چەقبەستوویی سیاسی.

لە کۆبوونەوەکەدا کە ژمارەیەک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی یەکگرتوو تێیدا ئامادە بوون، هەردوولا درێژەکێشانی قەیرانەکان و ڕەوشی ئێستای ناوخۆی هەرێمی کوردستانیان بە "مەترسییەکی ڕژد" وەسف کرد.

جەختیش لەسەر پێویستیی یەکڕیزی و یەکگوتاریی لایەنەکان کرایەوە، بە جۆرێک کە هەرێمی کوردستان بتوانێت بە ستراتیژێکی هاوبەشەوە مامەڵە لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەدا بکات.

هاوکات، هەردوو شاندەکە هاوڕا بوون کە دەستپێکردنەوەی گفتوگۆی سیاسیی جدی لەنێوان لایەنەکاندا، بە ئامانجی کاراکردنەوەی پەرلەمان و خێراکردنی هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەرکی لەپێشینە و بنەڕەتیی ئەم قۆناغەیە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.