ڕیزبەندی دامەزراوەی سایماگۆ بۆ زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و جیهان - 2026 بڵاوکرایەوە و هیچ زانکۆیەکی هەرێمی کوردستان لە 10 پلەی یەکەمی ڕیزبەندییەکەدا نین.
بەگوێرەی لیستی ڕیزبەندییەکە زانکۆی بەغداد پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی عێڕاق بە دەستهێناوە، بەڵام لەسەر ئاستی جیهان لە ڕیزبەندی سێ هەزار و 279 دایە، زانکۆی تەکنەلۆجیای عێراق پلەی دووەمی گرتووە، بەڵام لەسەر ئاستی جیهان پێنج هەزار و 151 بووە و زانکۆی موستەنسڕییە لە ڕیزبەندی سێیەمی ناوخۆیە، بەڵام لەسەر ئاستی جیهان لە ڕیزبەندی پێنج هەزار و 298ـی زانکۆکاندایە.
بەگوێرەی پێوەری پەیمانگەی سایماگۆ بۆ زانکۆکانی کوردستان لە ڕیزبەندییەکە بەم شێوەیە، زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لەسەر ئاستی عێڕاق پلەی 12دایە، لەسەر ئاستی جیهان حەت هەزار 793 و زانکۆی پۆلیتەکنیکی دهۆک، لەسەر ئاستی عێڕاق، پلەی 13یە و، لەسەر ئاستی جیهان هەشت هەزار 80ـیە و زانکۆی سلێمانی، لەسەر ئاستی عێڕاق، پلەی 15ـیە و، لەسەر ئاستی جیهان هەشت هەزار و 208ـە.
ڕانکی زانکۆکان سیستمێکی هەڵسەنگاندنە، تێیدا زانکۆکانی جیهان یان وڵاتێک بەگوێرەی کۆمەڵێک پێوەری دیاریکراو بە چەند سیستەمێکی جیهانی ڕیزبەند دەکرێن، پێوەری پەیمانگەی بۆ ڕانکی زانکۆکان، سایماگۆ یەکێکە لەوانە، سیستەمەکان هەر یەکەیان مەرج و پێوەری زانستی خۆی هەیە بۆ ئەوەی ئاستی زانستی و کارگێڕی زانکۆکە دیاری بکات، بەمەش وا دەکات بە ئاسانی مامۆستا و خوێندکاران باشترین زانکۆ ئاست بەرزەکان بدۆزنەوە و هەڵیبژێرن.