وەزیری زانست و تەکنەلۆجیای ئێران ڕایگەیاند، تا ئێستا 30 زانکۆ لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلهوه بە ئامانجگیراون.
حوسەین سیمایی سەڕاف ئاماژەی بەوەکردووە، بۆ ئهوان باوەڕ پێنەکراوە لە سەردەمی بوونی تەکنەلۆجیا و یاسا نێودەوڵەتییەکاندا زانکۆ و ژێرخانە ئابورییەکانی وڵاتێک بکرێنە ئامانج، وادیارە دوژمنەکەیان گەڕاوەتەوە بۆ چاخی بەردین.
ئاشکراشیکرد، لە سەرەتای هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران پێنج مامۆستا و 60 خوێندکاری زانکۆ گیانیان لەدەستداوە.
دەشڵێت، ئەگەر هێزە نێودەڵەتییەکان ڕێگری لەم هێرشانە نەکەن نازانرێت سبەینێ کام زانکۆ دەکرێتە ئامانج.
پێشتر ئێران ڕایگهیاندبوو، بههۆی به ئامانجگرتنی زانكۆكانییهوه، زانكۆ ئهمریكییهكان له وڵاتانی ناوچهكه دهكهنه ئامانج.