ڕاستەوخۆ

ئێران و سوریا داوای گەنمی عێراق دەکەن

reset font size increase font size

وڵاتانی دراوسێ خواستیان بۆ کڕینی گەنم لە عێراق نیشانداوە و وەزارەتی بازرگانیش جەخت لەوە دەکاتەوە، دابینکردنی پێداویستیی ناوخۆیی و پاراستنی ئاسایشی خۆراک لە ئەولەویەتی کارەکانی حکومەتدایە.

حەیدەر نوری گەرعاوی، بەڕێوەبەری کۆمپانیای دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق بە ئاژانسی هەواڵیی عێراقی ڕاگەیاند، هەریەک لە وڵاتانی ئێران و سوریا داوایان لە عێراق کردوە بۆ ئەمساڵ گەنمیان پێبفرۆشێت، بەڵام جارێ هیچ بڕیارێکی لەوجۆرە لەلایەن عێراقەوە نەدراوە.

ناوبراوە ئاماژەی بەوەکردووە، دواتر ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لە بارەی بڕی فرۆش و نرخەکەی دەدات.

هەورەها گوتی، لای حکومەتی عێراق خۆبژێویی لەپێشینەیە بۆ بەرهەمە ناوخۆییەکان و بە تایبەت ئاردی سفر. ڕاشیگەیاند، ستراتیژ ناوخۆیە نەک هەناردەکردن.

حەیدەر نوری گەرعاوی دەڵیت، "سیاسەتی ئێستا سەرکەوتوو بووە لە پاراستنی ئاسایشی خۆراکی عێراق، سەرەڕای شەڕ و قەیرانەکانی ناوچەکە بوونی یەدەکی گەنم ڕێگربووە لە بەرزبوونەوەی نرخی ئارد، بە جۆرێک نرخی فەردەیەک ئارد لە 15 هەزار دینار جێگیربووە".

گوتیشی، "ئەگەر ئەو ڕێکارانە نەبووایە نرخی فەردەیەک ئارد دەگەیشتە 55 هەزار دینار، ئەمەش عێراقی پاراست لە قەیرانی سەرەگرتن و بەرزبوونەوەی لەناکاوی نرخەکان کە هەندێک لە وڵاتانی دراوسێ بەدەستییەوە دەناڵێنن".

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.