دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ له كوردستان ڕایگه‌یاند، سه‌ردانی چاکسازیی گەورانی هەولێریان کردوه و چاویان بە شێروان شێروانی کەوتووه.
ده‌سته‌كه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا باسی له‌وه‌كردووه، ئه‌مڕۆ شاندێکی باڵایان بە سەرۆکایەتی مونا یاقو، سەرۆکی دەستە سەردانی چاکسازیی گەورانی هەولێریان کرد و لەنزیکەوە بەدواداچونیان بۆ بارودۆخی ڕاگیراوان كرد.
ده‌شڵێت، شاندەکە لە نزیکەوە چاویان کەوت بە شێروان شێروانی کە مانگرتنی ڕاگەیاندبوو و لە ڕەوشی تەندروستیی ناوبراویان پرسی.
ئه‌و سه‌ردانه دوای ئه‌وه دێت، له ڕۆژی 22ـی نیسانی ئه‌مساڵه‌وه كه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ساڵیادی ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردی، شێروان شێروانی ڕۆژنامه‌نوس و چاكوانی مه‌ده‌نی له سنووری بادینان له زیندانی هه‌ولێر مانگرتن له خواردنی ڕاگه‌یاندبوو.
له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوشدا هه‌واڵی خراپبوونی ڕه‌وشی ته‌ندروستیی ناوبراو بڵاوكرایه‌وه.