جێگری باڵای رێکخراوی بنیاد شەهیدی ئێران ڕایگەیاند: بەهۆى هێرشەکانى ئەمریکا و ئیسرائیل بۆسەر وڵاتەکەمان 34 هەزار و 368 کەس گیانیانلەدەستداوە، کە 45٪ـى ئەو کەسانە مەدەنى بوون .
جەمشید نەزمى جێگری باڵای رێکخراوی بنیاد شەهیدی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لە کۆى ژمارەى ئەو کەسانەى گیانیانلەدەستداوە هەزار و 450 کەسیان ژن و پیاوى بە تەمەن و منداڵ بوون.
دەشڵێت: بڕیارە لە شوێنی کارەساتی میناب کۆبوونەوەیەکی نێودەوڵەتی ئەنجام بدرێت و تێیدا مۆنۆمێنتێکی تایبەت بۆ یادکردنەوەی قوربانییان دروست بکرێت.