ئاژانسی هه‌واڵی ته‌سنیم بڵایكرده‌وه، ئێران به فه‌رمیی وه‌ڵامی پێشنیازه 15 خاڵییه‌كه‌ی ئه‌مریكای داوه‌ته‌وه.
ئاژانسی ته‌سنیم ده‌ڵێت، شه‌وی ڕابردوو به‌رپرسانی ئێران له ڕێگه‌ی نێوبژیوانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه وه‌ڵامی ئه‌مریكای داوه‌ته‌وه و ئێستا چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی ئه‌مریكایه.
به گوێره‌ی ته‌سنیم، له وه‌ڵامه‌كه‌یدا ئێران داوای ده‌ستبه‌جێ ڕاگرتنی جه‌نگ و به ئامانجگرتنی فه‌رمانده و سه‌ركرده‌كانی كردووه.
ئاژنسه‌كه‌ی ئێران ده‌شڵێت، به‌رپرسانی ئێران دا‌واشیان كردووه، زه‌مینه‌سازیی بۆ ڕاگرتنی جه‌نگه‌كه و گه‌ره‌نتیدان بۆ دووباره نه‌بونه‌وه‌ی هێرشه‌كان بكرێت.
هه‌ر به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسه‌كه، ئێران داوای قه‌ره‌بووی زیانه‌كانی جه‌نگ و ڕاگرتنی هێرشه‌كانی ئه‌مریكای بۆ سه‌ر به‌ره‌ی مقاوه‌مه كردووه.