وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا له وته‌یه‌كی له كۆنفرانسی 15هه‌مینی رۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست رایگەیاند: سه‌ره‌ڕای چه‌ندین هه‌وڵ و ده‌ستپێشخه‌ریی بۆ ئاشتی، به‌ڵام پێموانیه به‌م نزیكانه رۆژهه‌ڵاتی ناوڕاست ئارامیی و سه‌قامگیریی به خۆوه ببینێت و هێوه‌ر ببێته‌وه.
له باره‌ی پلانی تره‌مپ بۆ ئاشتی له رۆژهه‌ڵاتی ناوەڕاست، سێرگی لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ره‌سیا ده‌ڵێت: ئه‌و پلانه رێگریی نه‌كردووه له توندوتیژیی و شه‌ڕ و ئاڵۆزیی له ناوچه‌كه و به تایبه‌تیش كه‌رتی غه‌زه، نا روونیش له پلانه‌كه‌دا هه‌یه.
له باره‌ی بارگرژیی و ئاڵۆزییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێرانیش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا ده‌ڵێت: جه‌نگ و رێگه‌چاره‌ی سه‌ربازیی گره‌نتیی نیه بۆ ئاسایشی هیچ وڵاتێك، داوای له واشنتۆن و تارانیش كرد به ڕێگه‌چاره‌ی دیبلۆماسیی و ئاشتیانه، كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن و بگه‌نه لێكتێگه‌یشتن.
لاڤرۆڤ ستایشی هه‌وڵی نێوه‌ندگیریی سوڵتاننیشنی عومانی كرد له نێوان تاران و واشنتۆن بۆ چاره‌سه‌كردنی دیبلۆماسیانه‌ی كێشه‌كان.
وتیشی: به به‌رده‌وامیی له‌گه‌ڵ دۆسته ئێرانی و چینیه‌كانمان له په‌یوه‌ندیدان، چونكه ئه‌و پرسه نیگه‌رانیی كردون و مه‌ترسییان هه‌یه له‌سه‌ر ئایندهی ئێران.