عه‌لی لاریجانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران لە عومانە و له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته گفتوگۆ ده‌كات له باره‌ی دوایین گۆڕانكارییه‌كانی ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكی دیکە.
میدیای ئێران بڵاویکردەوە: لاریجانی له گفتوگۆكانیدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عومان، قسه له‌سه‌ر گفتوگۆ و دانوستانه‌كانی چه‌ند رۆژی رابردووی نێوان ئێران و ئه‌مریكا و به‌رده‌وامیی ئه‌و گفتوگۆیانهو رۆڵی نێوه‌ندگیریی سوڵتاننیشنی عومان له‌و بواره‌دا ده‌كه‌ن.
به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوانه: عه‌لی لاریجانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عومان، قسه له‌سه‌ر ئاستی به‌ره‌وپێشچوونی گفتوگۆ و دانووستانه‌كانی تاران و واشنتۆنیش ده‌كه‌ن، ئه‌وه جگه له رۆڵی نێوه‌ندگیریی عومان له‌و بواره‌دا.