حکومەتی بەحرەین پڕۆژە بڕیارێکی پێشکەشی ئەنجومەنی ئاسایشی سهر به نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە، لە ئەگەری پەسەندکردنیدا، ڕێگە بە وڵاتان دەدات "هەموو ئامرازە پێویستەکان"، بۆ پاراستنی کەشتیوانیی لە گەروی هورمز بەکاربهێنن.
پڕۆژەکەی بهحرهین، ئەمریکا و وڵاتانی عەرەبیی کەنداو پشتگیری دەکەن، تێیدا داوا لە حکومەتی ئێران کراوە دەستبەجێ هێرشەکانی بۆ سەر کەشتییە بازرگانییەکان و هەر هەوڵێک بۆ ڕێگریکردن لە ئازادیی کەشتیوانی ڕابگرێت.
ئەم پرۆژه بڕیاره لە کاتێکدایە، لە دوای دەستپێکی جەنگەوە، ئێران هاتوچۆی لە گەروی هورمز پەکخستووە، کە ناوەندی تێپەڕبوونی 20٪ی نەوت و 35٪ی گازی شلی جیهانە.
هاوکات، فەرەنساش پڕۆژە بڕیارێکی دیکە و بێ ئاماژەکردن بە ناوی ئێران بڵاوکردووەتەوە، کە تێیدا داوای هێورکردنەوەی گرژییەکان و گەڕانەوە بۆ دیپلۆماسی دەکات.