هۆشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ده‌ڵێ، نوری مالكی نابێته‌وه به سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق.
ده‌شڵێت، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی دووجار پرسی كاندیدبوونی مالكی و ڤیتۆی تره‌مپیان خستووه‌ته به‌ر باس له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی ئه‌مریكا، به‌ڵام هه‌ردوو جاره‌كه ره‌تكراوه‌ته‌وه.
ئاشكراشیكردووه، فشار له‌سەر لایەنە شیعیه‌كان هەیە تا په‌له بكه‌ن له یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كاندیدی سه‌رۆكوه‌زیران.
له باره‌ی دۆخی سیاسی كوردستانیشه‌وه زێباری باس له‌وه‌كردووه، ده‌یانه‌وێت ئه‌نجومه‌نێكی سیاسی لایه‌نه كوردییه‌كان پێكبهێنرێت هاوشێوه‌ی ئه‌نجومه‌نی سیاسه‌ته سترتیژییهكان كه ساڵی 2010 خرایه‌ڕوو كه‌سی یه‌كه‌می لایه‌نه سیاسیه كوردییه‌كانی تیادا بێت، دواتریش لایه‌نه توركمانی و مه‌سیحیه‌كانیش له خۆبگرێت.