حکومەتی فیدراڵی لیژنەیەکی بۆ چارهنووسی بۆ پڕۆژە پەککەوتووەکانی کەرکوک پێکهێنا، هەر بەڵێندەرێک بێ پاساو پڕۆژەکەی دواخستبێت، لێی وەردەگیرێتەوە.
عەلی حەمادی یاریدەدەری تەکنیکیی پارێزگاری کەرکوک بۆ کاروباری پلاندانانی ستراتیژی و وەبەرهێنان رایگەیاند، لیژنەیەک لە بەغدادەوە سەردانی پارێزگاکەیان کردووە بۆ چارەسەری کێشەی پڕۆژە پەککەوتووەکان.
ئاماژهی بهوهشكرد، ئهو پرۆژانهی پهكیان كهوتووه، ساڵانی رابردوو دراونەتە بەڵێندەران و جێبەجێنەکراون، ژمارهیان نزیکەی 23 پڕۆژهیه.
حەمادی دەشڵێت، لیژنەکە هەڵسەنگاندن بۆ هۆکاری دواکەوتنی پڕۆژە پەککەوتووەکان دەکات، ئەگەر پاساوێکی رەوایان نەبێ، ئەوا بە بڕیاری دەستەی گشتیی وەبەرهێنانی عێراق لە بەڵێندەران وەردەگیرێنەوە.
بەپێی وتەی بەرپرسانی شارەکە تەواوکردنی پڕۆژەکانی کەرکوک پێویستیان بە نزیکەی 400 ملیار دینارە، لەکۆی 113 پڕۆژەی جۆراوجۆری کەرکوک، تەنیا 10 بۆ 15 پڕۆژەیان کاریان تێدا دەکرێت و ئەوانی دیکە بەهۆی قەیرانی دارایی و نەبوونی پارەوە کارکردن تێیاندا ڕاگیراوە.