ڕاستەوخۆ

نیویۆرک تایمز: ئێران ئاماده‌یه‌ بۆ ماوەی پێنج ساڵ پیتاندنی یۆرانیۆم ڕابگرێت

reset font size increase font size

نیویۆرک تایمز له‌ زاری به‌رپرسانی ئێرانه‌وه‌ بڵاویکردۆتەوە، تاران ئامادەیە پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ ڕابگرێت.

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز لەسەر زاری سێ بەرپرسی ئێرانی ئاگادار لە دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بڵاویکردوه‌تەوە، تاران ئامادەیی دەربڕیووە بۆ ڕاگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم بۆ ماوەی پێنج ساڵ .

باسله‌وه‌شكراوه‌، ئێران پێشنیازی کەمکردنەوەی یۆرانیۆمی عەمبارکراوی خاکەکەی کردووە بە ئامادەبوونی پشکنەرانی نێودەوڵەتی لەبەرامبەر هەڵگرتنی سزا دارایی و بانکییەکان و لابردنی گەمارۆی سەر هەناردەکردنی نەوتی وڵاتەکەی.

تائێستا دوو گەڕی دانوستان لە نێوان ئەمریکا وئێران ئەنجامدراوە، هەردوولا بەڕێوەچوونی دانوستانەکان بە باشی وئەرێنی گەیشتن بە لێکتێگەیشتن ناوده‌به‌ن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.