سه‌رۆككۆماری ئێران ڕایگه‌یاند، لێدوانه‌كانی دوێنێی كه به‌هۆی هێرشه‌كانیانه‌وه داوای لێبوردنی له وڵاتانی دراوسێ كرد له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه به هه‌ڵه لێكدراوه‌ته‌وه و وڵاته‌كه‌ی به‌رده‌ومه له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی له وڵاتانه‌وه ده‌كرێته سه‌ریان.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه مەسعود پزشکیان، سەرۆکۆماری ئێران لە نەخۆشخانەیەکی تاران سەردانێکی بریندارانی هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکای كرد و گوتی، "وتەکانی دوێنێم سەبارەت بە هێرشەکانمان بۆسەر وڵاتانی دراوسێ، لەلایەن دوژمنەوە، کە لە هەوڵی چاندنی دووبەرەکییەدایە لەگەڵ دراوسێکانمان بە هەڵە لێکدراوەتەوە."
دووپاتیکردەوە، ئێران خوازیاری پەیوەندییەکی باشە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و وەک برا تەماشایان دەکەن، به‌ڵام ناچارن وەڵامی ئەو هێرشانە بده‌نەوە کە لە خاکی وڵاتانی دیکەوە دەکرێنەسەریان، بەڵام ئەم وەڵامە بەو مانایە نییە ناکۆکییان لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا هەبێت.
دوێنێ پزیشكیان له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیدا داوای لێبوردنی له وڵاتانی دراوسێ كرد و رایگه‌یاند، چیتر هێرش ناكه‌نه سه‌ریان، دواتر دۆناڵد تره‌مپ گوتی، به‌هۆی هێرشه‌كانی ئێمه‌وه ئێران داای لێبوردنی كردووه، هه‌ر زووش سوپای پاسداران و چه‌ندین به‌رپرسی دیكه‌ی ئیرانی رایانگه‌یاند، هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له وڵاتانی ناوچه‌كه به‌رده‌وامی ده‌بێت.