ڕاستەوخۆ

ئێران: توانای ئەوەمان هەیە تا شەش مانگی دیكه‌ درێژە بە شەڕ بدەین

reset font size increase font size

سوپای پاسداران جه‌خت له‌وه‌ده‌كاته‌وه‌، دەتوانن تاوەکو شەش مانگی دیكه‌ بەمشێوە چڕە بەردەوامبن لە شەڕکردن لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیل.

عەلی موحەمەد گوتەبێژی سوپای پاسداران ڕایگەیاند، تا ئێستا نزیکەی 200 ئامانجمان پێکاوە و ٪60 هێرشەکانمان بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا بووە و ٪40ی هێرشه‌كانیش بۆ سەر ئیسرائیل بووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تا ئێستا تەنها موشەکە کۆنەکان و موشەکی نەوەی دووەمیان بەکارهێناوە، بەڵام دەیانەوێت لە ماوەیەکی کەمدا موشەکە دوور هاوێژەکانیشیان بەکاربهێنن.

گوتیشی، پلانەکەی ئەمریکا-ئیسرائیل سەری نەگرتووە، ئەوان بەتەمابوون دوای 48 کاتژمێر لە کوژرانی خامنەیی ڕژێمی ئێران بە تەواوەتی بڕوخێت، وایان دانابوو شەڕەکە تەنها بۆ سێ ڕۆژ بەردەوامبێت و هاوپەیمانییەکی هاوبەش لە ناوچەکەدا دژی ئێران دروستبکرێت، بەڵام خەیاڵەکانی ئەمریکا-ئیسرائیل بەدینەهات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.