ڕاستەوخۆ

تەقینەوە لە به‌رده‌م باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئۆسلۆ ڕوویدا

reset font size increase font size

لە بەردەم باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ئۆسلۆ تەقینەوەیەک ڕوویدا و پۆلیسی نەرویجیش دەڵێ، زیانی گیانی نه‌بووه‌ و نازانن ڕووداوه‌كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ جه‌نگی ئه‌مریكا و ئێرانه‌وه‌ هه‌یه‌ یان نا.

له‌ براه‌ی ڕوداوه‌كه‌وه‌ ئه‌مڕۆ یەکشەممە پۆلیسی نەرویج ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، تەقینەوەکە زیانی گیانی نەبووە تەنها زیانی ماددی هه‌بووه‌.

هاوكات میکائیل دێلمیر وتەبێژی پۆلیسی ئۆسلۆ ڕایگەیاندووە، تەقینەوەکە لە شوێنی چوونە ژوورەوە بۆ بەشی کونسوڵگەری ڕوویداوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تاوەکو ئێستا هیچ ئاماژەیەکیان دەستنەکەوتووە، بیسەلمێنێت ئەم رووداوەی ئۆسلۆ پەیوەندی بە جەنگی ئێرانەوە هەبێت.

تەقینەوەکە لە کاتێکدایە هێرشی ئیسرائیل و ئەمریکا بۆ سەر ئێران بەردەوامی هەیە و وەڵامی تارانیش بۆسەر بەرژەوەندییەکانی واشنتن به‌رده‌وامه‌ و له‌ زۆربه‌ی وڵاتان بنكه‌كانیان ده‌كرێنه‌ ئامانج.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.