ڕاستەوخۆ

تەندروستی لوبنان: زیاتر لە ملیۆنێک هاوڵاتی لە ناوچەکانیان ئاوارە بوون

reset font size increase font size

وەزارەتی تەندروستی لوبنان ڕایگەیاند، رێژەی قوربانیان بەهۆی هێرشەکانەوە لە زیادبوونە و تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە ملیۆنێک هاوڵاتی ئاوارە بوون.

بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی لوبنان، تاوەکو ئەمڕۆ هەینی 3ـی نیسانی 2026، هەزار و 345 کەس کوژراون و چوار هەزار و 40 کەسی دیکەش بریندار بوونە، ئاماژە بەوەشکراوە، ژمارەی قوربانییانی هێرشەکانی ئەم دواییەی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان ڕوو لە زیادبوونە.

وەزارەتەکە دەشڵێت، زیاتر لە ملیۆنێک و 100 کەس لە ناوچەکانیان ئاوارە بوون، کە نزیکەی 136 هەزاریان لە ناوەندەکانی پەنابەری نیشتەجێکراون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.