وێستگه‌یه‌كی كاره‌با و ئاوی كوه‌یت كرایه ئامانج، وه‌زاره‌تی كاره‌بای وڵاته‌كه ده‌ڵێت، ئێران هێرشه‌كه‌ی كردووه، ئێرانیش ده‌ڵێت ئیسرائیل بووه.
وه‌زاره‌تی كاره‌باو ئاوی كوه‌یت ڕایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، 3ـی نیسانی 2026 ئێران وێستگه‌یه‌كی كاره‌با و شیرینكردنی ئاوی كردونه‌ته ئامانج و زیانی به وێستگه‌كه گه‌یاندووه.
له به‌رانبه‌ردا سوپای پاسدارانی ئێران سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كه‌ی كرد و ده‌ڵێت، هێرشیان نه‌كردووه‌ته سه‌ر ئه‌و وێستگه‌یه و ئیسرائیل ئه‌نجامیداوه.
سوپای پاسداران گوتوشیه‌تی، پێگه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه و ناوه‌نده سه‌ربازیی و ئه‌منییه‌كانی ئیسرائیل ئامانجی ئێمه‌ن، نه‌ك وێستگه‌ی كاره‌با و ئاوی كوه‌یت.
سوپای پاسداران ده‌شڵێت، وڵاتانی ناوچه‌كه پێویسته هۆشیار بن له‌به‌رانبه‌ر "فیتنه"ی ئه‌مریكا و ئیسرائیل، چونكه ئه‌و دوو وڵاته ده‌یانه‌وێت سه‌قامگیریی ناوچه‌كه تێكبده‌ن.
له ماوه‌ی جه‌نگی ئه‌مریكا و ئیسرائیل له‌گه‌ڵ ئێران، چه‌ن جارێكی دیكه‌ش ئێران ئیسرائیلی تۆمه‌تبار كردووه به هێرشكردنه‌سه‌ر چه‌ند شوێنێكی مه‌ده‌نی له وڵاتانی كه‌نداو.