ڕاستەوخۆ

ئەمریکا ستافی دیپلۆماسی لە سعودیە دەکشێنێتەوە

reset font size increase font size

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بە پشت بەستن بە سەرچاوە فەرمییەکان بڵاویکردەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا فەرمانی چۆڵکردنی نوێنەرایەتیی دیپلۆماسی ئەمریکای لە سعودیە دەرکردووە. ئەم بڕیارە دوای هێرشەکانی ئێران بۆ سەر سعودیە دراوە.

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز باسی لەوە کردووە، بۆ یەکەمجار لە دوای دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، فەرمانی ناچاری بۆ جێهشتنی سعودیە بۆ دیپلۆماتکارە ئەمریکییەکان دەرچووە.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، وەزارەتی بەرگریی سعودیە ڕایگەیاندوە، ڕۆژی شەممە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێران بەر باڵەخانەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا کەوتووە و ئاگر کەوتووەتەوە و زیانێکی ماددی کەم بە بیناکە کەوتووە.

ئاماژەی بەوەش کردووە، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانیان خستۆتە خوارەوە کە بەرەو ناوچەی نێردە دیپلۆماسییەکان لە ڕیاز دەڕۆیشت، کە باڵیۆزخانەی ئەمریکا و نوێنەرایەتییە دەرەکییەکانی دیکەی لێیە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.