ڕاستەوخۆ

ترەمپ: ده‌بێت کۆمپانیاکانی نەوت سود لە گەرووی هورمز وەربگرن

reset font size increase font size

سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، پێویستە کۆمپانیاکانی نەوت سود لە گەرووی هورمز وەربگرن، ده‌شڵێ جه‌نگه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئێران ماویه‌تی ته‌واو ببێت.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێکی بۆ ڕۆژنامەنوساندا ڕایگەیاند، هێشتا زۆری ماوە جەنگی ئێران کۆتایی پێبێت و ئێمەش زۆر بە ئەنقەست هێرشمان نەکردووەتە سەر هەندێک ئامانج لە وڵاتەکەدا.

گوتیشی، ئێران هیچ هێزێکی دەریایی و سەربازی بۆ نەماوەتەوە و چیتر سیستەمی بەرگریی ئاسمانیشی بۆ نەماوەتەوە، بێگومان زۆربەی سەرکردە باڵاکانیشی لەلایەن هێزەکانمانەوە کوژراون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمریکا دەتوانێت لە ماوەی یەک کاتژمێردا سەرجەم ئەو ئامانجانەی ماونەتەوە لەناو ببات.

دەشڵێت، پێویستە حزبوڵای لوبنان سەرجەم چەکەکانی ڕادەست بکات و کۆتایی بە کردەوە سەربازییەکانی لە ناوچەکەدا بهێنێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.