ڕاستەوخۆ

پێنج ژنە زیندانی سیاسی لە ئێران مەترسی لە سێدارەدانیان لەسەرە

reset font size increase font size

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ڕایگەیاند، لە زیندانی "وکیل‌ ئابادی" شاری مەشهەد پێنج ژنە چالاکوان و دەستبەسەرکراوی خۆپێشاندانەکانی مانگی کانوونی یەکەمی ڕابردوو بە "تۆمەتی قورس" ڕووبەڕووی دادگا کرانەوە کە هەندێکیان سزاکەیان دەگاتە لەسێدارەدان.

بەگوێرەی زانیارییەکان، سیما ئەنبایی فەریمانی، شاعیر و ئەکتەر، بە "پەیوەندی لەگەڵ ئیسرائیل" و ڕێبەریکردنی خۆپێشاندانەکان تۆمەتبار کراوە.

هاوکات مەحبووبە شەبانی، کە تەنیا بەهۆی گواستنەوەی بریندارانی خۆپێشاندانەکان بە ماتۆڕسکیل دەستبەسەر کراوە، تۆمەتی "شەڕی خودا" (محاربە)ی دراوەتە پاڵ کە مەترسیی لەسێدارەدانی لێ دەکرێت.

لە لایەکی دیکەوە، ئازەر یاهو (38ساڵ) بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ دەوڵەتی دوژمن؛ئیسرائیل" دەستبەسەرە، کە وەک بەڵگە تەنیا چالاکیی ناو سۆشیاڵ میدیا و بەکارهێنانی "ستیکەری دڵ" و سەماکردنی لە شەقامدا بەکارهێنراوە.

 هەروەها هەریەک لە زەینەب مووسەوی و زەهرا مووسەوی (تەمەن 21 ساڵ) بە تۆمەتی"محاربە" لە دۆخێکی نادیاردا ڕاگیراون، بەتایبەت زەهرا مووسەوی کە مەترسیی لێسەندنەوەی ڕەگەزنامە و دیپۆرتکردنەوەی بۆ ئەفغانستان لەسەرە.

جگە لەم پێنج ژنە، ناوی 20 ژنی دیکە بڵاوکراوەتەوە کە لە بەشەکانی "کەرەنتینە"ی زیندانی وکیل‌ئاباد لە هەل و مەرجێکی سەختدا دەستبەسەرن.

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ نیشانی دەدەن کە هیچ زانیارییەکی شەفاف و ڕێکارێکی دادپەروەرانە لە دۆسیەی ئەم ژنانەدا بوونی نییە و ژیانیان لە مەترسیدایە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.